زایەڵە - بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشی ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 1- 7- 2022، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بە هۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س لە هەندێک ناوچە چالاکتر دەبێت زیاد دەبێ بۆ سەروی 30 کم/س

ئاراستەی با /  خۆرهەڵات و باشووری خۆر هەڵات

مەوداى بینین / ( 7 - 9 ) کم  دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە کەمتر دەبێتەوە

هەروەها سبەینێ شەممە 2- 7- 2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بە هۆی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

 پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تا 2 پلە نزم دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س

ئاراستەی با /  خۆرهەڵات

مەودای بینین /  ( 6 – 8 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر  : 41

سڵێمانی : 40

دهۆک  : 40

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 41

سۆران  : 37

راپەرین : 40

گەرمیان : 44