زایەڵە - وەزارەتی كار وكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە رەگەزی (نێر).
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە رەگەزی (نێر) هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆبەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).
مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بێت.مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە باڵای لە (170سم) كەمتر نەبێت.مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە كێشی لە نێوان (60 – 70) كیلۆگرام بێت. پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کەلەفۆرمەکەدا پڕی دەکاتەوەو دەبێت بەدۆکیومێنت و(بەڵگەنامە)بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە گەرزانیارییەکانی ڕاست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێدەسەنرێتەوە. پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 1/7/2022 تا رێكەوتی 8/7/2022.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم