زایەڵە – باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تێچوی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ وەرگرتنی بلیتی فڕۆکەی ناوخۆیی لە ئێران هەر وەک هاوڵاتیانی ئێرانی دەبێت.

باڵیوۆزخانەی ئێران لە بەغدا لە ئەژماری تایبەتی لە تویتەر، نووسی: پاش بڵاوبوونەوەی هەندێ ڕاپۆرت لەمەڕ پێویستیی پێدانی نرخی بلیتی فڕۆکە بۆ هاوڵاتیانی بیانی و لەم نێوەدا بۆ هاوڵاتیانی عێراقی بە دۆلار، باڵیۆزخانەی ئێران بە شێوەیێکی جدی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کرد.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ الحمد لله و بە هۆی پێوەندیی بەرفراوان و قووڵی دوو وڵات و گرینگی تایبەتی بەرپرسانی ئێرانی بەم پێوەندیانە، تێچووی بلیتی هاوڵاتیانی عێراقی وەکوو هاوڵاتیانی ئێرانی و بە ڕیاڵ دەبێت.

 بەگوێرەی دوایین ئامار، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٣٤ لەسەدی گەشتیارانی بیانی کە سەردانی ئێرانیان کردووە لە عێراقەوە بووە.