زایەڵە - دیاری ڕەفیق  قایمقامی سەیدسادق  لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، پاش داواکاری زۆری هاووڵاتیان و شۆفێرانی قەزاکەمان بۆ دایبکردنی بەنزینی جۆری نۆرماڵی عێراقی بە نرخی (٦٩٠) دینار لە چەند ڕۆژی ڕابردوو  بە نوسراوی فەرمیی داوامان  ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی کردوە بە مەبەستی دابین کردنی بەنزینی نورماڵ بە نرخی (٦٩٠) دینار بۆ قەزاکەمان و لە ئێستادا چاوەڕوانین .

وتیشی، سەبارەت بە گلەیی و گازندەی هاووڵاتیان و شۆفێران لە خراپی کوالێتی بەنزینی نۆرماڵی (٨٠٠) دیناری ئەم جۆرە بەنزینە ڕاستەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کورستان دابین کراوە و بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات و خۆیان پشکنین جۆری و کوالێتی بۆ دەکەن ، ئێمە داوامان کردوە کە پێویستە کوالیتی باشتر بکرێت و لە جۆری باشمان بۆ بنێرن تا هاووڵاتیان و شۆفێران سودی لێ وەربگرن .

ئەوەشی  خستەڕوو،  وە ئێمە ڕۆژانە و بەردەوام لە ڕێگای لیژنە هاوبەشەکانمانەوە چاودێری هەموو جۆرە پیشە و کار و بازار و شوێنە گشتیەکان دەکەین لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان و ڕێگری کردن لە ڕوودانی هەر ڕووداوێکی دڵ تەزێن و نەخوازراو ، وەک یەکەم قەزا لە بەرواری (٣٠ی ٥ی ٢٠١٩) کە (٣) ساڵ پێش ئێستا نوسراومان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بە تایبەت وەزارەتی ( ناخۆ و پێشمەرگە) کرد کە پێویستە هەموو کارمەندا و برا پێشمەرگەکانمان دوای تەواو بوونی کاریان لە فەرمانگەکانیان ( چەکەکانیان ) لە شوێنی کاری خۆیان بە جێبهێڵن و لەگەڵ خۆیان نەی بەنەوە ، خۆش بەختانە ئەو داواکاریەمان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتە بواری جێبەجێ کردن .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم