زایەڵە - پەیمانگای کۆمپیوتەری کەلار لە ئاگادارییەکدا، کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە  نێردراوە ئاماژە بۆئەوە ئەکات ، پێشکەشکردنی فۆرم بۆ دەرچوانی نۆی بنەڕەتی پێشخراوە، بەجۆرێک لە ٢٦ی٦ی٢٠٢٢ دەستپێ ئەکات بۆ ١٤ی٧ی٢٠٢٢،بۆیە داوائەکەن خوێندکاران لەوماوەیەدا فۆرم پێشکەش بکەن.

دەقی ئاگاداری

پەیمانگەی كۆمپیوتەری كەلار ئاگاداری دەرچووانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی سنوری پەروەردەی گەرمیان دەكاتەوە، بەبڕیاری وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمساڵ ماوەی پێشكەشكردنی فۆرم بۆ خوێندكارانی نۆی بنەڕەتی لەپەیمانگای كۆمپیوتەری كەلار و سەرجەم پەیمانگەكانی كوردستان پێشخراوە، لە 26-6-2022 ەوە تاوەكو 14-7-2022، بۆیە دابەشكردنی فۆرم لەئێستادا بەردەوامە تاكو 14-7-2022.

هەربۆیە  ئاگاداری دەرچووانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەكەینەوە، كات كەم ماوە بۆ دابەشكردنی فۆرم، رۆژانە لە پەیمانگە لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ فۆرم دابەشكدەكرێت، لەیەك شەممەوە تاكو پێنج شەممە.

مەرجەكانی دابەشكردنی فۆرم:.

- خوێندكار دەبێت تەمەنی 1-1-2004 بەرەو سەرەوەبێت.

- دەرچووی سنوری پەروەردەی گەرمیان بێت.

- ئەگەر كورد بێت لەهەر پارێزگایەكی عیراق بێت دەتوانێت فۆرم پڕبكاتەوە.

- خوێندكار دەبێت دەرچووی پۆلی نۆی بنەڕەتی ساڵانی 2020 بۆ 2021، 2021 بۆ 2022 بێت.

- ماوەی پێشكەشكردنی فۆرم تاكو 14-7-2022 ە.

- وەرگرتنی خوێندكاریش لەدوای پێشكەشكردنی فۆرم دەكەوێتە كێبڕكێی نمرەوە، لەسەر بابەتەكانی ئینگلیزی – بیركاری- زانست-ی پۆلی 9ی بنەڕەتی.

بۆیە ئاگاداری دەرچووانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەكەینەوە،رۆژانە  لەكاتژمێر 9ی سەر لەبەیانیەوە تاوەكو 12ی نیوەڕۆ فۆرم دابەشدەكرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم