زایەڵە - كۆڕبه‌ندی بازرگانی – ته‌كنۆلۆجیای كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی دووشه‌مه 4 ی ته‌مووزی 2022ی زاینی به به‌شداری 33 كۆمپانیای بنه‌مازانستی ئێرانی و زیاتر له 100 كۆمپانیا و بازرگانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له هۆتێل تایتانیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به رێوڕه‌سمی ده‌سپێكی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌دا كه به چڕی له لایه‌ن میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رووماڵ ده‌كرا، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئاماژه‌ی به دیدگای كابینه‌ی سێزده‌یه‌می ئێران له‌مه‌ڕ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكان و به تایبه‌ت له پاش ناونانی ساڵی 1401ی كۆچی هه‌تاوی به ساڵی به‌رهه‌مهێنانی دانش بونیان و هه‌لی كار" له‌لایه‌ن رابه‌ڕی گه‌وره‌ی شۆڕشی ئسلامی ئێران كرد و هیوای خواست له‌پاش ئه‌م كۆڕبه‌نده و كردنه‌وه‌ی فه‌رمی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی با ئاماده‌بوونی كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كان (دانش بونیان)ی ئێران له بواره جیاوازه‌كانی ته‌ندروستی، ئای تی، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و...هتد، بینه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندیه ئابووری و بازرگانیه‌كانی ئێران بین له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌هدی قه‌لعه‌نوی سه‌رۆكی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له وته‌یه‌كدا باسی له تواناكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له بواری ئابووری بنه‌ما زانست و پشتگیریه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانست و ته‌كه‌لۆجیای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد له ئاماده‌بوونی به‌رهه‌می كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كان له بازاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران كرد له سلێمانی وه‌ك شه‌شه‌مین خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌ربڕی بۆ گواستنه‌وه‌ی زانستی ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو له بواره جیاوازه‌كان دا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له درێژه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه له چه‌ند وته‌یه‌كی جیاوازدا ئاماژه‌یان دا به په‌یوه‌ندیه له‌مێژیینه مێژوویی، كلتوری، دینی و زمان و...هتد كرد له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دا و بوونی سنورێكی دوور و درێژی هاوبه‌ش و بوونی 6 مه‌رزی هاوبه‌ش له نێوان ئێران و سنوری پارێزگای سلێمانی دا و باسیان له توانا ئابووریه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كرد و پێشوازیان له كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كانی ئێران و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌كان كرد له‌گه‌ڵ ئێران دا.
له به‌رده‌وامی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌دا به‌رپرسان و نوێنه‌رانی 33 كۆمپانیای بنه‌ما زانستی ئێران له میانه‌ی گفتوگۆی هاوبه‌شی بازرگانی له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له هه‌رێمی كوردستان دا، بابه‌تی ده‌رفه‌ته هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان خسته‌به‌ر باس و گفتوگۆوه.