زایەڵە - "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی پەرلەمان جەختی لە گرنگی کاری دیپلۆماسی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.

 نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ"محەممەد حەلبوسی" سەرۆكی پەرلەمان، پێشوازی لە "محەمەد کازم ئالی سادق "ی باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندی یاوەری كرد.

 بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "حەلبوسی " هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ باڵیۆزی ئێران له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانیدا خواست .

لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، و په‌ره‌پێدانی هاوكاری هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھەردوو گەلی دراوسێ بکات، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر پێشهات و دۆخی سیاسی وڵات و ناوچەکە."

حەلبوسی جەختی لەوە کردەوە، "گرنگی کاری دیپلۆماسی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندایە."