زایەڵە - نادر ڕۆستی نوسەر وشارەزای گەشتیاری بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەشێک لەو گەشتیارە عەرەبانەی دێنە هەرێمی کوردستان، لە ماڵی خزمە عەرەبەکان دەمێنەوە کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بوونەتە هاوڵاتی هەرێمی کوردستان ( ئەو نیشتەجێ بووانە ساڵانی ڕابردوو گەشتیار بوون، ئێستا هاوڵاتی هەرێمن)، ئەم جۆرە گەشتیارانە سوودێکی ئەوتۆ بە کەرتی گەشتیاری ناگەیەنن، چونکە میوانخانە وریستۆرانتەکان بەکارناهێنن و لە ماڵی خزمەکانیان دەمێنەوە.
وتیشی، بەشێکی دیکەش لە رێگای گروپی گەشتیاری دێن، چەند شەوێک بە پارەیەکی کەم لە میوانخانەکان دەمێنەوە، واتە سوودێکی زۆر کەمیان بۆ ئابووری گەشتوگوزاری هەرێم هەیە، سەرەڕای ئەوەی هیچ دراوێکی گرانبەها ناهێنن کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دراوی هەرێمی کوردستان، هەروەها هیچ هاوڵاتیەکی هەرێم ناکەن بە رێبەری گەشتەکانیان، واتە خۆیان رێبەری خۆیان دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، بەڕای ئێوە ئەو گەشتیارانەی دێنە ماڵی خزمەکانیان بەڕێژەی چەند گەشتیارانی هەرێم پێک دێنن .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم