زایەڵە - فەرهاد حاتەم داواکارى گشتى رایگەیاند، لەسنووری هەرێمی کوردستان بەگشتی 416 سزادراوی سێدارە هەیە و بۆ چارەسەرکردنى ئەو پرسە دوو پێشنیاز رادەستى وەزارەتى داد دەکات.
فەرهاد حاتەم لە یاداشتێکدا بۆ وەزیرى داد (6-7-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، لە پارێزگای سلێمانی نزيكه‌ى 157 سزادراوى له‌سێداره‌دان هه‌يه، لەهەولێر 153 سزادراو لەدهۆک 106 سزادراو.
دەشڵێت، ئەو سزادراوانە هێشتا له‌چاكسازیيه‌كان هه‌ر ماون واتا نزيكه‌ى 20 ساڵه له‌چاكسازين، ئه‌مه له‌كاتێكدا مانه‌وه‌يان هيچ پاڵپشتێكى ياسايى نىيه، هاوكات جێبه‌جێنه‌كردنى سه‌رپێچى ياسايه.
فەرهاد حاتەم دوو پێشنیاز لەبارەى ئەو سزایەوە دەخاتە بەردەم وەزارەتى داد " ئه‌گه‌ر هه‌رێم لەگەڵ ئه‌وەدایە کە ئەو سزايه جێبه‌جێ نه‌كات ئەوا پێويسته په‌ر‌له‌مان پرۆژه ياسايه‌كى هه‌مواركردنى ئاماده‌بكات و ئه‌و سزايه له‌سيسته‌مى سزايى هه‌ڵبگرێ، و سزاى به‌ندكردنى هه‌تاهه‌تايى په‌يڕه‌و بكات".
هەروەها بەپێی پێشنیازى دووەمى فەرهاد حاتەم، ئه‌گه‌ر هەرێم ده‌يه‌وێت سزاكه وه‌كو خۆى بمێنێ پێويسته لەسەر هه‌موان جيبه‌جێ بكات نه‌وه‌ك بۆ هه‌ندێ جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌وانى تريش نه‌زانن چى چاوه‌ڕوانيان ده‌كات وه به‌سه‌رپێچى ياسا بمێننه‌وه وه هيچ ده‌رچه و پاڵپشتێكى ياسايى نه‌بووبێت، کەئەماش بێگومان کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە بواری مافەکانی مرۆڤ و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەم بابەتە .
دەقى یاداشتەکە:
یاداشتێک بۆ / بەڕێز وەزیری داد
بابەت / تێبينيه‌كانى داواكارى گشتى
د.فرهاد حاتم حسين دەربارەی ئەم بابەتە یاسایی وھەستیارانەی لای خوارەوە:-
١ - سزاى له‌سێداره‌دان له‌هه‌رێمى كوردستان
٢ - جێبه‌جێنه‌كردنى به‌شێوه‌يه‌كى گشتى و جێبه‌جێكردنى له‌سه‌ر هه‌ندێ سزادراو.
٣ - كيشه‌ى ئه‌و تۆمەتبارانەی کە له‌دواى ئه‌نجامدانى تاوان توشى حاڵه‌تى ده‌روونى ياخود عه‌قلى ده‌بن وناتوانن داكۆكى له‌خۆيان بكه‌ن.
٤ - كێشه‌ى راگرتنى تۆمه‌تبار بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر وەبەکار هێنانی ڕاگرتن وەک جێگرەوەی سزا.
٥- پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ،ئەو بەشەی کە تایبەتە بە سزادراوانی لەسێدارە.
خستنەڕووی بابەتەکان لەگەڵ پێشنيار و چاره‌سه‌ر:
یەکەم / سه‌ره‌تا هه‌روه‌ك ئاشكرايه لای بەڕێزتان له‌سيسته‌مى سزايى عێراقى و هه‌رێمى كوردستان سزاى له‌سێداره‌دان يه‌كێكه له‌و سزايانه‌ى كه ياسادانه‌ر پەێڕەوی كردووه بۆ ئه‌نجامدەرانى هه‌ندێ تاوانى قورس، وه له‌مادده‌كانى 285 -293 له‌ياساى بنه‌ما دادگه‌رييه سزاييه‌كان رێ وشوينى جێبه‌جێكردنى سزاكه‌ى ديارى كردووه ، وه‌من وه‌كو خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه ئه‌م سزايه هەبێت بەڵام به‌رته‌سك بكرێته‌وه وته‌نها بۆ هه‌ندێ تاوان ديارى بكرێت كه كاريگه‌ري يه‌كه‌ى زۆر خراپ بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌شێوازێك هيچ سزايه‌كى تر له‌ئاستى ئه‌و تاوانه نه‌بێت، وەسزادراویش شایانی گەڕانەوە نەبێت بۆ نێو کۆمەڵگا.
دووەم/ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج و تێڕامانه كه ئه‌گه‌رچى ئه‌و سزايه هه‌تاوه‌كو ئێستا بوونى هه‌يه وەکوو سزا لەڕووی ڕواڵەتەوە، وە ئه‌گه‌ر چى دادگاكان بڕيارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێت مه‌گه‌ر بۆ چه‌ند حاڵه‌تيك نه‌بێت، وه‌ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه كه به‌پێى ئامارێك تەنها لەسنووری هەریمی کوردستان بەگشتی ٤١٦ سزادراو هەیە وەتەنها لە پارێزگای سلێمانی نزيكه‌ى ١٥٧ سزادراوى له‌سێداره‌دان هه‌يه، وەلەهەولیر ١٥٣ سزادراو ولەدهۆک ١٠٦سزادراو كه هه‌ندێكيان له‌ساڵى ١٩٩٣ەوە بڕيارى له‌سێداره‌دان له‌دژيان ده‌رچووه، كه‌چى هيشتا له‌چاكسازى يه‌كان هه‌ر ماون واتا نزيكه‌ى 20 ساڵه له‌چاكسازين، ئه‌مه له‌كاتێكدا مانه‌وه‌يان هيچ پاڵپشتێكى ياسايى نى يه، وه هاوكات جێبه‌جێنه‌كردنى سه‌رپێچى ياسايه، ئه‌مه وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌به‌ندكردنى هه‌تاهه‌تايش ئه‌ژمار بكرێت كه ماوه‌كه‌ى له 20ساڵ نابێت تێپەڕ بکات, وه‌وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌سيسته‌مى سزايى هه‌رێمى كوردستان سزاى به‌ندكردنى (مدى الحياة) يشمان نى يه، بۆيه له‌م باره‌يه‌وه پێشنيارى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئه‌وەدایە کە ئەو سزايه جێبه‌جێ نه‌كات ئەوا پێويسته په‌ر‌له‌مانى كوردستان پرۆژه ياسايه‌كى هه‌مواركردنى ئاماده بكات وه ئه‌و سزايه له‌سيسته‌مى سزايى هه‌ڵبگرێ، و سزاى به‌ندكردنى هه‌تاهه‌تايى په‌يڕه‌و بكات, له‌به‌ر ئه‌و ده‌رئه‌نجامه نێگه‌تيڤيانه‌ى كه سزاكه له‌دواى جێبه‌جێكردنى ده‌رى ده‌خات، کەگرنگترینیان ئەوەیە کەئامانجى سزا بۆ خودى سزادراو كه بريتى يه له (الزجر والردع) ناپێكي ،ئه‌مه وێراى ئه‌وه‌ى هه‌ندێ جار سزادراو ده‌بێته قوربانى هه‌ڵه‌يه‌كى دادگا له‌كاتى دادگاييكردندا، هاوكات شايانى گه‌ڕانه‌وه نى يه وه هه‌ندێجار به‌كاردێت دژى نه‌يارانى ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستى پاكتاوكردنى ئۆپۆزسيۆن، وه ئه‌گه‌ر ئه‌يه‌وێت سزاكه وه‌كو خۆى بمينێ پێويسته لەسەر هه‌موان جيبه‌جێ بكات نه‌وه‌ك بۆ هه‌ندێ جێبه‌جێ بكرێ و ئه‌وانى تريش نه‌زانن چى چاوه‌ڕوانيان ده‌كات وه به‌سه‌رپێچى ياسا بمێننه‌وه وه هيچ ده‌رچه و پاڵپشتێكى ياسايى نه‌بووبێ، کەئەماش بێگوومان کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر نابانگی هەرێمی کوردستان لە بواری مافەکانی مرۆڤ وڕێککەوتنە نێودەوڵەتی یەکان سەبارەت بەم بابەتە .
سێ یەم/ سه‌باره‌ت به‌كيشه‌ى ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى كه هێشتا له‌قۆناغى لێكۆڵينه‌وه ياخود دادگايى كردنن كه تووشى حاڵه‌تێكى ده‌روونى ياخود عه‌قڵى بوون كه ڕێگره له‌وه‌ى بتوانن داكۆكى له‌خۆيان بكه‌ن، ئه‌گه‌رچى ياسادانه‌رى عيراقى له‌ده‌قى ماده کانی 230 – 231 – 232 ى ياساى بنه‌ما دادگه‌رييه سزاييه‌كان ئه‌م بابه‌ته‌ى چاره‌سه‌ر كردووه به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته درووست بوو له‌كاتى لێكۆڵينه‌وه ياخود دادگايی كردن و حاڵه‌ته‌كه سه‌لمێنرا به‌ڕاپۆرتى ليژنه‌ى پزیشکی تایبەتمەند ، ئه‌وا ده‌بێت رێكاره‌كانى لێكۆڵينه‌وه ودادگايی كردن ڕابگيرێت وه ده‌بێت بخرێته ژێر چاودێرى و پاراستنى يه‌كێك له‌ده‌زگا ته‌ندروستى يه تايبه‌تمه‌نده‌كانى به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار بوو به‌تاوانێك كه شايانى ئازادكردن نه‌بوو به‌بارمته‌ى دارايى وه ده‌بێت لێكۆڵينه‌وه‌و پرۆسه‌ى دادگاييكردن ڕابگیريت، تا ئه‌و كاته‌ى كه به‌ڕاپۆرتيكى تری ليژنه‌ى پزیشکی ده‌سه‌لمێنريت كه ده‌توانێ داكوكى له‌خۆى بكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌دى ده‌كرێت له‌شارى سلێمانى ئه‌م ده‌قه وه‌كو خۆى په‌يڕه‌و ناكرێت وه ته‌نها لێكۆڵينه‌وه‌و دادگايى كردن ڕاده‌گيرێن به‌ڵام تۆمه‌تبار ڕه‌وانه‌ى بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنه‌وه ده‌كرێت وه له‌م باره‌يه‌وه نزيکه‌ى 12 تۆمه‌تبار هه‌ن كه هه‌ندێكيان له‌ساڵى 2013 وه له‌گرتن و گواستنه‌وه‌ن، وه ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه كه هه‌ندێكيان ئه‌و ماوه‌يه‌ى كه له‌گرتن و گواستنه‌وه‌ن له ماوەو سزاى تاوانه‌كه زۆرتره؟! ئەگەر چی هێشتاش دادگایی نەکراوە؟! ئەویش بەهۆی نەبوونی دەزگای تەندرووستی تایبەتمەند وپێویست بۆ مانەوەیان.
وه چاره‌سه‌ره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌وه‌يه كه پێويسته په‌ره بدرێت به‌نه‌خۆشخانه‌ى سۆزى ده‌روونى و چه‌ند ده‌زگايه‌كى تر‌ى هاوشێوه‌ش بكرێته‌وه، تایبەت بە جۆرە کەسانە وەجێگەی تایبەتی یان هەبێ بۆ ئەم جۆرە نەخۆشانە ،بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كوو نه‌خۆش مامه‌ڵه بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره تۆمه‌تبارانه نه‌وه‌ك سزادراو ياخود ڕاگيراو، شايانى باسه بۆى هه‌يه ده‌رئه‌نجام ئه‌م تۆمه‌تباره ئيفراج بكرێ، ئه‌گه‌ر چی هه‌شت ساڵيشه له‌گرتن و گواستنه‌وه‌يه؟! کەشوێنی ڕاگیراوە نەوەک نەخۆش؟!
چوارەم/ سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ى ڕاگرتنى تۆمه‌تباران لەلایەن بەڕێزان دادوەرانی لێکۆڵینەوە بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر, کە بووه به‌دياريده‌يه‌كى به‌رچاو، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێ دادوه‌رى لێكۆڵينه‌وه ڕاگرتنى تۆمەتباران زیاتر وه‌كو سزا به‌كارده‌هێنن، لەکاتێکدا ڕاگرتن هیچ کات سزا نی یە، وه به‌داخه‌وه هه‌ندێجار ويڕاى ڕاگرتنى تۆمه‌تبار بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر ده‌رئه‌نجام ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و كرداره‌ى كه تۆمه‌تبار ئه‌نجامى داوه لەبنەڕەتتدا ناچێته ژێر ڕكێفى هيچ ده‌قێكى سزايى یاخود تاوانکاری, بۆيه پاڵپشت به‌رێساى (لاجريمة ولاعقوبة الا بنص) و پاڵپشت به‌ده‌قى ماده‌ى 130/أ له‌ياساى بنه‌ما دادگه‌رييه سزاييه‌كان تۆمەتبار پێویستە ئيفراج بکرێت، به‌بێ گوێدانه ئه‌و ماوه زۆره‌ى ڕاگرتنى وه به‌بێ گوێدانه ده‌قى ماده‌كانى 109, 110، 111 له‌ياساى بنه‌ما دادگه‌رييه سزاييه‌كان، وەهەندێجاریش جۆری تاوانەکە هێندە قورس نی یەو تاوەکوو بۆ ئەو ماوە زۆرە ڕابگیرێت ، وەئەمەش بەپێشێل کاری یەکی تەواوی بەندەکانی مافی مرۆڤ وڕێکەوتن نامە نێودەوڵەتی یەکان ئەژمار دەکرێت ،هاوکات لەئایندەشدا بارگرانی یەکی دارایی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان چونکە ئەو تۆمەتبارە دەتوانێت داوای قەرەبووی ماوەی ڕاگرتنەکەی بکات بەپێ ی یاسای قەرەبووکردنەوەی ڕاگیراوان وسزادراوان لەکاتی ئیفراجکردن وبەرائەت کردن ژمارە ١٥ی ساڵی ٢٠١٠ ی پەرلەمانی کوردستان .
پێنجەم/ سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ى ياساى لێبوردنى گشتى ئه‌م تێبينيانه‌ى لاى خواره‌وه‌مان هه‌يه:-
أ- پرۆژه ياساكه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ده‌ستكه‌وتى حزبى و سياسى هەڵبژاردن ئاماده كراوه.
ب- له‌هه‌رێمى كوردستان ياساى لێبوردنى گشتى وه‌كوو نه‌ريتێكى لێ هاتووه به‌شێوازێك هه‌ر وه‌رزێكى په‌رله‌مانی ياسايه‌كى لێبوردنى گشتى ده‌رده‌چێت به‌بێ گوێدانه ئامانجى سزاكه کەخۆى له (الردع والزجر) ده‌بينێته‌وه.
ج- له‌ساڵى 1998 ه‌وه شه‌ش ياساى لێبوردنى گشتى ده‌رچووه به‌م شێوه‌يه (199٨، 2007،٢٠٠٤،٢٠٠٢، 2012، 2017) به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ ده‌زگاو لايه‌نێك دراسه‌ى جه‌دواى ئه‌و ياسايانه بكات ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، سزادراو هه‌يه به‌ر لێبوردنى گشتى كه‌وتووه كه تاوانى كوشتنى ئه‌نجام داوه، وه پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌ئازادكردنى يه‌ك خێزانى به‌ته‌واوى كوشتووه.
د-له‌ماده‌ى 2/دووه‌مى ئه‌و پرۆژه ياساى ئه‌وه هاتووه كه سزادراوانى حوكم دراو به‌له‌سێداره‌دان ئه‌گه‌ر ئاشته‌وايش ڕووی نه‌دا سزاكانيان بۆ سزاى هه‌تاهه‌تايى كه‌م ده‌كرێته‌وه؟! ، وه ماوه‌ى ڕاگرتنى پێشوو ماوه‌ى به‌سه‌ربردنى سزاكه به‌هه‌ند وه‌رده‌گيرێت وه ئه‌م ده‌قه دوو كێشه‌ى سه‌ره‌كى له‌خۆده‌گرێت كه بريتى يه‌وه له‌وه‌ى :-
به‌پێى زانيارييه‌كان و ئامارى چاكسازى گه‌وران سزادراو هه‌يه چه‌ندين سزاى له‌سێداره‌دانى هه‌يه وێڕای سزاى به‌ندكردنى هه‌تاهه‌تايى لەهەمان کاتتدا ، كه پرۆژه‌كه ئه‌م بابه‌ته‌ى چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، کە ئایا هەموو سزاکانی لەسێدارەدان دەگرێتەوە یاخود یەکێکیان ؟!
ئاشكرايه كه سزاى به‌به‌ندكردنى هه‌تاهه‌تايى نابێت له 20 ساڵ تێپه‌ڕێ، وه هه‌ندێ له‌سزادراوان ئه‌و ماوه‌يه‌يان بە فیعلی به‌سه‌ر بردووه، به‌م چه‌شنه‌ش يه‌كسه‌ر بەر دەبن ، كه بێگومان ئه‌مه كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى گه‌روه دروست ده‌كات بۆ خودى سزادراو كه پێشبينى زۆرى ئه‌وه ده‌كرێت له‌لايه‌ن داواكارانى مافی كه‌سى كوژراو ناوبراو بكوژن.
لەدەرکردنی یاساکانی لێبوردنی گشتی پێویستە ڕاوبۆچوونی دەزگای داواکاری گشتی بەهەند وەربگیرێ کە بەپێ ی یاسای داواکاری گشتی ژمارە ١٥٩ی ساڵی ١٩٧٩ ی هەموارکراو ماف ودەسەڵاتی هەڵسەنگاندنی پرۆژە یاسا ویاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانی پێ بەخشراوە.
له‌كۆتاييدا داواکارم لەبەڕێزتان کە لەڕێگەی خۆتانەوە لایەنی پەیوەندیدار لەو بابەتانەی سەرەوە ئاگاداربکرێتەوە بەئومێدی چارەسەرکردنی وەبەم شێوەیەی خوارەوە:-
١- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەهۆکاری جێ بەجێنەکردنی سزای لەسێدارەدان لەکاتێکدا هیچ جۆرە پاڵپشتی یەیکی یاسایی بوونی نی یە بۆ ئەم ڕاگرتنە، وەئەگەر بڕیار وایە سزایی لەسێدارەدان نەمێنێ لەهەرێمی کوردستان ،ئەوا دەبێت پرۆژەی یاسایەکی تایبەت لەم بارەیەوە پێشکەش بەپەرلەمانی کوردستان بکرێت بۆ لابردنی سزاکە ودەکرێت لەبرێ ئەوە وەکوو پێشنیارێک سزای بەندکردنی (مدی الحياة) پەیڕەو بکرێت ، نەک ڕاگرتن وجێ بەجێ نەکردنی سزاکە بەشێوەیەکی گشتی وجێبەجێکردنی بۆ چەند کەسێکی تایبەت وەپێشێلکردن وپەکخستنی یاساکان.
٢- پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەو پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی یە ،کە وێڕای نەبوونی هیچ پێویستی یەکی هەنووکەی بۆ دەرکردنی ،هاوکات کەلێنی یاسایی زۆر لەخۆ دەگرێت ، هەروەک لەخاڵی پێنجەمی ئاماژە پێکراوی سەرەوە ئاماژەمان پێداوە.
٣- وەزارەتی کار وکارووباری کۆمەڵایەتی ووەزارەتی تەندرووستی سەبارەت بە خاڵی سێ یەمی ئاماژە پێکراوی سەرەوە.
٤- ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان سەبارەت بەخاڵی چوارەمی ئاماژە پێکراوی سەرەوە ، لەڕێگەی کاراکردنی ڕۆڵی دەزگای چاودێری دادوەری (الإشراف القضائي)وەدەرکردنی گشتاندنی تایبەت لەم بارەیەوە، بۆ دادگاکانی لێکۆڵینەوە .
لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم ...وبەئومێدی چارەسەر
داواکاری گشتی
د.فرھاد حاتم حسێن