زایەڵە - هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند ، بەهۆی دوو ڕوداوی هاتوچۆوە لە قەزای کەلار و ناحیەی ڕزگاری چوار کەس برینداربون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئەمڕۆ (شەمە) یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەهۆی دوو ڕوداوی هاتووچۆوە چوار کەس برینداربون، یەکێک لە ڕوداوەکان لە ناوشاری کەلار ڕویدا (ماتۆڕ سکیلێک) لە "هیلان ستی" وەرگەڕاو سەرنشینەکەی برینداربوو.
لەڕووداوێکی تری هاتووچۆدا لەناحیەی ڕزگاری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری( توێتا پیک اب) دوای ئەوەی بەهۆی خێرای زیادەوە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات خۆی دەکێشێت بەدەرگای قوتابخانەی دەستور دا و سێ سەرنشینی بریندارە.
بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواسترانەوە بۆ فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان دەستی پێکردوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم