زایەڵە – لە ۲٤ سەعاتی ڕابردوو ۱۲۹۷ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانیان کردوە.
سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ( ٢٤ ) سەعاتی ڕابردوودا ( ۱۲۹۷) کەس سەردانی هەریەک له نەخۆشخانەکانی ( شار - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری - منداڵبوون - هیوا - پسپۆڕییەکانی دڵ - شەهید د.هێمن کۆرۆنا - ئمێرجینسی سوتاوی - گورچیلەی دەستکرد ) کردووە لەو ڕێژەیەش و (٤۰۳) هاوڵاتی داخڵی نەخۆشخانەکان کراوان بەمەبەستی وەرگرتنی زیاتری چارەسەرەی پزیشکی .
ناوبڕاو وتیشی، هەر لە ئامارەکەدا (۲۲) حاڵەتی منداڵبوون و ( ۳ ) حاڵەتی گیانلەدەستدان و ( ۸٤ ) حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراوە .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم