زایەڵە - بە پێی هەواڵی چەند میدیایەک  شەوی رابردوو لە هەولێر تەقە لە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا و پاسەوانێکی برینداربووە.

کاتژمێر ٢ و ١٠ خولەکی شەوی رابردوو تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کراوە لە هەولێر.

بەهۆی رووداوەکەوە پاسەوانێکی برینداربووە و گوللـە بەر دەستی کەوتووە.

لە ئێستادا ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە هەڵهاتووە و دەستگیرنەکراوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم