زایەڵە - کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و پلەکانى گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵێکی سووک بەتایبەتی  لەناوچەکانی باشووری هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە هەمان پلەکانی ئەمڕۆ.