زایەڵە - سه‌رچاوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردوه، له ئێستادا ركه‌به‌ری له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له سێ كه‌سدا كورتبوه‌ته‌وه و نوری مالیكی-ش له‌ناو ركه‌به‌رییه‌كه كشاوه‌ته‌وه‌و دانانی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران-یش نزیكبوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ "شه‌فه‌ق نیوز" رونیكردوه‌ته‌وه، ركه‌به‌ری له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له سێ كه‌سدا كورتبوه‌ته‌وه‌و یه‌كێك له‌وانه حه‌یده‌ر عه‌بادی و محه‌مه‌د شیاع سودانی-یه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی ریزی دوه‌م كه به‌وه ناسراوه توانای بڕیاردانی هه‌یه‌و لێوه‌شاوه‌یی سیاسی تیا به‌دی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و كه‌سانه ده‌چنه بازنه‌ی ركه‌به‌ری و هه‌ركه‌سێك خاڵی زیاتر به ده‌ست بهێنێ ده‌بێته كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "نوری مالیكی به‌شێوه‌یه‌كی راشكاو له ركه‌به‌ری به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له دانانی پۆستی جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی ده‌بێت."
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سێ سیناریۆ له ئارادایه، یه‌كێكیان هێشتنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی-یه ئه‌گه‌ر كورد له‌سه‌ر ئه‌وه رێكبكه‌ون به‌رهه‌م ساڵح له پۆستی سه‌رۆك كۆماردا بمێنێته‌وه، سیناریۆی دوه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌و سێ كاندیده بچنه ركه‌به‌رییه‌وه‌و به ده‌سته‌جه‌معی له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیار له یه‌كێكیان بدرێت.
سه‌باره‌ت به سیناریۆی سێیه‌میش رایگه‌یاندوه، "درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و رێخۆشكه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ گۆڕینی سه‌رجه‌می كابینه‌كه‌ی" یه‌كێكی تره له‌و گریمانانه‌ی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌گه‌ر كورد له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون، ئه‌وه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كاتی خۆیدا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هادی عامری ره‌تیكرده‌وه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بپاڵێوێت و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كوتله‌ی به‌در، به‌شداری له پێكهێنا له پێكهێنانی حكومه‌تدا ناكات.
لە دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی، باس له‌وه ده‌كرا هێشتنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و رێخۆشكه‌ریی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، یه‌كێكه له پلانه‌كانی.