زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانی کۆمپانیای (پلان ) دەستیان کردوە بە کارکردن لە پرۆژەی نۆژەن کردنەوەی تۆڕی روناکی شەقامی مەلیک مەحمود (٦٠مەتری).
پرۆەکە هەردوو شەقامى مەلیک مەحمود و تاسڵوجە -سلێمانی لە خۆ دەگرێت و لەسەر بودجەى رێکخراوى (UNDP) بەبڕى (2) ملیۆن دۆلار،کە لەلایەن پارێزگاوە خەرج دەکرێت و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکى هونەرى لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت، کە درێژییەکەى 16 کیلۆمەترە و کە بریتیە لە گۆڕینی گڵۆپەکان پيکهاتەکانی کە (٣٠٠٠) کڵۆپە لە جۆری صۆدیۆم و کارەبا زۆر خەرج دەکات بۆ گڵۆپى (لید) کە کارەباى زۆر کەم دەوێت و دۆستى ژینگەیە.
کۆى بودجەى پرۆژەکە بریتیە لە 2 ملیۆن دۆلار و لەلایەن رێکخراوى (UNDP) دابینکراوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم