زایەڵە - لەسەر داواکاری قائمقامیەتی قەزای ماوەت١٤٥ مەتر دیوار بۆ کێڵگە مینیک دروستکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر داواکاری قائمقامیەتی قەزای ماوەت و لەسەر فەرمانی محسن شێخ عبدلکریم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی سلێمانی لە لایەن تیمی مینلابەری دەستی ئیدارەی ڕاپەڕین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی و ھەماھەنگی قائمقامیەت و ئاسایشی قەندۆڵ دیوار بەندێک بۆ کێڵگە مینێک کە دەکەوێتە سەر شەقامێک و ڕێگای نێوان پارێزگای سلێمانی و قەزای پشدەر پێکەوە دەبەستێتەوە دروستکرا.
ئەم دیوارەش دەکەوێتە کێڵگە مینی سەرچاوەی خواروو- ئەشکەوتی مام دەروێش سەر بە ھەردوو گوندی ( ئەشکەوتان و زەروون) ە لە قەزای ماوەت بە درێژی ١٤٥ مەتر دیوار و تەلبەند لەگەڵ دانانی نیشانەی ھەمیشەیی بوونی مین لەو کێڵگەیەدا دوستکرا ، ھەروەھا ئەم کێڵگەیە لە سەرچاوەی ئاو و بارەگای پاسەوانی سنور نزیکە و لە چیاکەوە مین دەھاتە سەر شەقامەکە بۆ بەردەم ڕێبواران و شوفێران ھەر لەبەر ئەم ھۆکارانەش ئەو ئەرکە جێ بەجێکرا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم