چەند بڕیار و رێکار و میکانیزمێک لەبارەی هاوردەکردنی ئاژەڵ

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاژەڵ هاوردەکردن قوربان نەخۆشی تەندروستی


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە چەند بڕیار و رێکار و میکانیزمێکی دەرکرد.

دەقی ڕێکارو  بڕیارەکان بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیاو زانیاری:

یه‌كه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی كاركردن به‌ مه‌رجی "مۆڵه‌تی هاورده‌كردن" بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ تاكو رێكه‌وتی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌ ره‌چاوكردنی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

١. جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ، تایبه‌ت به‌ رێكاره‌ ڤێته‌رنه‌رییه‌كان و مه‌رجی پشكنین و كه‌ره‌نتینه‌كردن له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.

٢. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو میكانیزم و پلانی هاورده‌كردن رێك دەخات، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و پێداویستی بازاڕ و پاراستنی سامانی ئاژه‌ڵ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و نه‌بوونی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵی ناوخۆیی.

٣. ره‌چاوكردنی دۆخی كه‌می له‌وه‌ڕگه‌كان و كه‌می ئالیك و مادده‌ عه‌له‌فییه‌كان و نرخه‌كانیان كه‌ بارگرانی دروست ده‌كات بۆ سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵی ناوخۆ.

٤. هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌ بۆ دابینكردنی گۆشتی سوو‌ر له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا.

دووه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێداچوونه‌وه‌ی پێویست‌ ده‌كات به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ له‌ دوای رێكه‌وتی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، واتا دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ١٤٥ی تایبه‌ت به‌ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له‌ رێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و پێشنیاری پێویست بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم