ڕەخنەی توندی عەلی باپیر لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان
(0) /
ئەمیر کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنە وه‌كو ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی، ڕاشیگەیاند: ئه‌وانه‌ی باڵاده‌ستن، سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌ویی هه‌رێم به هی خۆیان ده‌زانن
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمیر کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە وتاری دەستپێکی کۆنگرەی چوارەمی حیزب بە توندی ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرفت.
باپیر وتی: ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد خۆیان بگۆڕن و بزانن ئه‌م وڵاته بۆ هه‌مووانه و ئه‌وانه‌ی ناتوانن خۆیان بگۆڕن، ناتوانن واقیع بگۆڕن.
ڕاشیگەیاند: ئه‌وانه‌ی باڵاده‌ستن، سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌ویی هه‌رێمی کوردستان به هی خۆیان ده‌زانن
ئەمیری کۆمەڵ ڕاشیگەیاند: كه‌مینه‌یه‌ك له حیزب و بنه‌ماڵه بوونه‌ته ملیاردێر.
ناوبراو ڕەخنەشی لە قۆرخکاریی حیزب لە هەموو جومگەکانی دەسەڵات گرت و وتی: ده‌بێت په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له قورگی حیزب ده‌ربهێنین.
عەلی باپیر ئاماژەی بەوەش دا کە "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ژێر چه‌پۆكی حیزبدایه."
ئەمیری کۆمەڵ سەبارەت بە ئەدای حیزبەکەی وتی: له په‌یوه‌ندیی سیاسیماندا، پێوه‌رمان به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه. ده‌بێت كۆمه‌ڵی ئیسلامی فراونتر بكه‌ین. كۆمه‌ڵ له سه‌نگه‌ری به‌رگری چه‌وساواندا ده‌مێنێته‌وه.
زیاتر وتی: كۆمه‌ڵ به‌م قه‌باره و شێوازه‌ی ئێستای، نابێته جێگای ئومێدی زیاتری خه‌ڵك و ده‌بێت ته‌وژمی ئیسلامی زیاتر لێك نزیك بكه‌ینه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: