کاتی تەوتینی موچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیەنرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە تەوتین کوردستان


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دوابەدوای ڕێككەوتنی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ بەشداری كردنی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) لە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەو بانكە داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات لە ڕۆژی یەك شەممەوە دەست بە تەوتین دەكات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بانكی (TBI)ی عێراق ڕایگەیاندوە، داوادەکەین وەزارەتی دارایی هه‌رێم سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادار بکاتەوە لە ڕۆژی یەک شەممەوە لە ڕێگای بانكەكەیانەوە دەتوانن دەست بە بەبانکی کردنی مووچەکانیان بکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندووە، بەرێزتان ئاگادار دەكەمەوە لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و بانكی بازرگانی عێراق (TBI) لە پرۆسەی (تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەو پێیەی ئەو بانكە، بانكێكی حكومی فیدراڵیە.

ئەو نووسراوە هاوپێچی نووسراوێكی تری وەزارەتی دارایی هەرێمە كە ئیمزای ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە، كە ئاراستەی بانكی بازرگانی عێراقی كردووە و ڕەزامەندی دەربڕیوە بێتە ناو (هەژماری من)ەوە.

هاوكات سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند، لە دواكۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوو بڕیاری زۆر باش دراون، كە یەكێكیان ئەوەیە حكومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتە نانەوتییەكان بەپێی رێكارە یاساییەكان بنێرێت بۆ بەغدا، دووەمیشیان ئەوەیە، ئاساییە لای حكومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی (TBI) تەوتین بكرێت.

کامەران کەریم