چوار ملیار و 765 ملیۆن دۆلار داهاتی یه‌ك مانگ فرۆشی نه‌وتی عێراق له یەک مانگدا
(0)
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری هه‌نارده و داهاتی مانگی كانونی دووه‌می نه‌وتی عێراقی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بڵاوكرده‌وه.
بەپێێ ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، مانگی كانونی دووه‌م 88 ملیۆن و 922 هه‌زار 697 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، داهاتی نه‌وت له‌مانگی كانونی دووه‌مدا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و 765 ملیۆن دۆلار.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌شڵێت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌و مانگه‌دا به‌زیاتر له 53 دۆلار فرۆشراوه، هاوكات 29 كۆمپانیای جیهانیش كڕیاری نه‌وتی عێراق بوون.
تێبينيێك بنێرە: