داواکاریی قوباد تاڵەبانی لە دادگای پێداچوونەوە سەبارەت بە دۆسیەی گیراوانی بادینان

(0) / جهان


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە دادگای پێداچوونەوە دەکات بڕیاری دروست بدات لە دۆسیەی گیراوانی بادینان بۆ ئەوەی "سە‌روە‌ری یاسا و ئازادی و دیمۆكراسی پارێزراو بێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگای هەولێر رۆژی سێشەممە 16-2-2021 پێنج راگیراوی پارێزگای دهۆکی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا. ئەوەش کاردانەوەی زۆری نێوخۆیی لێکەوتەوە.
 قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا سەبارەت بەو پرسە رایگەیاند: "ئە‌و بابەتە پرسێکی‌ یاساییە‌، بە‌ڵام بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی گومانی لای ھاووڵاتیان دروستكردووە‌ و ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌‌ مایە‌ی لە‌كە‌داركردنی ناو و ناوبانگی ھە‌رێمی كوردستان".
 جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە داواکاری گشتی دەکات "رۆڵی خۆی بگێڕێت و هەروەها ‌لە دادگای پێداچوونەوەش بڕیاری دروست‌ بدرێت تاوەکو سە‌روە‌ری یاسا و ئازادی و دیمۆكراسی پارێزراو بێت".