گۆشتی ئاژەڵێک لە هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرا و لەناوبرا
(0) /
زایەڵە - گۆشتی ئاژەڵێک لە هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرا و لەناوبرا، کە شیاوی خواردن نەبوو.
لەراگەیەنراوێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند، پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەلایەن بازگەی زەمەقیەوە، لە هەبوونی یەک سەر ئاژەڵی سەربڕاو کەنزیکەی 40 کگم بوو کەوا هیچ پشکنینێکی بۆ نەکرابوو، کە دەهێنرایە شاری هەڵەبجە، پاش پشکنینی وەردی لیژنەکەمان دڵنیابووینەوە کە وا گۆشتی ئەم ئاژەڵە شیاونیە بۆخواردن، چونکە هیچ پشکنێنێکی تەندروستی و زانستی و یاسای بۆنەکرابوو.
ڕونیشکراوەتەوە، لیژنەکەمان دەستی بەسەرداگرت و لەناویبرد، خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: