دوو تیمی تایبەت و گەشتێکی هاوبەش بۆ سەرشاخی پیڕەمەگروون
/
ورزش
/
زایەڵە
شاخ
پیرەمەگرون
شاخەوانی
کوردستان
زایەڵە ـــ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٧ کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان و ڕێکخراوی شاخەوانی کوردستان بە تیمێکی تایبەت گەشتێکی هابەشیان ئەنجامداوە بۆ سەر لووتکەی پیرەمەگروون.
دەستپێکی گەشتەکەیان بەرەبەیان لە سەیرانگای زێوێوە بەرەو لووتکە دەستێپێکرد. لەدوای گەیشتنیان بۆ لووتکە و چرکاندنی چەند وێنەیەک گەڕانەوە بۆ کەمپی شەهید (هەوراز ) هەر لەوێ پشوویەکیان وەرگرت و دواتر گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێکی گەشتەکەیان.
لە کۆتای گەشتەکەیاندا سەردانی برای ئازیز و ئەندامی کارای کۆمەڵەکەیان کاک {بەرهەم زێوێی}ی یان کرد بەمەستی زیاتر گیانی متمانەی و تەبای ئەندامانی کۆمەڵەکەیان و سوپاس و دەستخۆشی خۆیان ئاراستەی هەموو ئەندامانیان کرد و زۆر خۆشحاڵ بوون بە سەردانی کردنەکەیان بۆ لای ئەوان.
سوپاس بۆ خوای گەورە بە سەلامەتی کۆتای بە گەشت وبەرنامەی ئەم هەفتەیەی هات.
تێبينيێك بنێرە: