پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون چاودێری و چارەسەری ئاژەڵە کێویەک دەکەن
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: لە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندەکێویەکان مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى پیرەمەگرون دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنورى گوندى (بیران) لە چیاى پیرەمەگرون دوای گەڕان و پشکنینى سنورەکە کەڵە کێویەک دەبینن تواناى جوڵەکردنى نیە و نەخۆشە ، هەر زوو بەهانایایەوە ئەچن بە مەبەستی چارەسەرکردنی ، دەیبەنە لای پزیشکی ڤێتەرنەری پیرەمەگرون تا بە تەواوی چارەسەر بکرێت دواتر بگەڕێنرێتەوە بۆ سروشت و ژینگەی ڕاستەقینەی خۆی .
بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاسی ئەفسەر و کارمەندانمان دەکەین لە بنکەى پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون و هەروەها دەست خۆشی لە هۆبەی ڤێتەرنەری پیرەمەگرون دەکەین کە هەستاون بە چارەسەرکردنی کەڵەکێویەکە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: