وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت: تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردن و دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست زایەڵە كەوتووە و تێیدا هاتووە: تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن كە بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردووەوە ئاگر لە كێڵگەكە كەوتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە شەوی رابردووەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 میگاوات كارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە.
هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە و دەڵێت: لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: