وادەی دابەشکردنی مووچە ڕاگەیێندرا

(0) / / کردستان / زایەڵه مووچه هەرێم


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی بەفەرمی وادەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٦١٨ ) ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کەدەکاتە تەنها( ٦٥ ٪ ) کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی ( ٣٢٥ ) ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بووە، لەڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٢/١

کامەران کەریم