باسێک لەسەر ئەخلاق و سروشتی مرۆڤایەتی
(0) /
زایەڵە - کامیل محمود نوسەرو میدیاکاری سەربەخۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەخلاق رەهەندێكى ئينسانيى نەگۆڕى هەيە كە لەناخەوە مرۆڤەكان وەك يەك بەباشەكانيان ئاسوودەن و بەخراپەكانيشيان نيگەران و نائاسوودەن. ئه‌خلاقی باش و چاك هه‌موو فیتره‌ت و سروشتێكی ته‌ندروست ده‌یخوازێت و هۆگریه‌تی، هه‌موو مرۆڤه ژیر‌و خاوه‌ن هۆش و ده‌ركه ساغه‌كان كۆكن له‌سه‌ر دروستی و سوودو باشییه‌كانی، دەروونی هەموو تاک و کۆی مرۆڤایەتی ئاسوودەیە بەئاکارەکانی راستگۆیی و ده‌ستپاكی و وه‌فاداری و ئارامگری و سۆز‌و به‌زه‌یی و ئازایه‌تی و خێرخوازی، هه‌روه‌ها كۆك و تەباشن له‌سه‌ر خراپی و زیانه‌كانی درۆ و خیانه‌ت و به‌خیلی و ترسنۆكی و دڵڕه‌قی.
وتیشی: ره‌وشتی باش و خراپی ناو كرده‌وه‌كانی مرۆڤ لای هه‌موو مرۆڤایه‌تی وه‌ك یه‌كه‌و ده‌ردو به‌ڵا عه‌قائیدی و ئه‌خلاقییه نادروستەكان ده‌یانشێوێنن و به‌رده‌وام پیغه‌مبه‌ران كاریان له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌و پیشاندانه‌وه‌ی وێنا راسته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش صلى الله عليه وسلم دوا پێغه‌مبه‌ربوو كه به‌زیندووكه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی ره‌وشته جوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت کەخۆی دەفەرموێت:(انما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق).
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: