گەشتی ئەمجارەی گرووپی شاخەوانی ئایندە بۆسەر شاخی پیرەمەگرون ئەنجامدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش پیرەمەگرون شاخەوانی


Feb 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ گەشتێکی تایبەت لە لایەن گرووپی شاخەوانی ئایندە لە کەش و هەوایەکی ساردی زستانەدا بۆسەر شاخی پیرەمەگرون ئەنجامدرا

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ئایندە ڕایگەیاند: دیسانەوە هەستاین بە سازدانی گەشتێکی دیکە بۆسەر شاخە بەرز و سەرکەشەکەی پیرەمەگرون، ئەو شاخەکەی کە هەرکات گەشتی بۆ بکەیت چێژ وەردەگری لە بینینی کەش و هەواکەی

دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەش دا: لە گەشتەکەماندا میوانداری سێ هاوڕێی بەڕێزمان کردبوو کە لە شاری کەرکووکەوە هاتبوون و چاومان کەوت بە کۆمەڵێک شاخەوانی هاوڕێمان لە گروپە شاخەوانیەکان لەوانە:
تیمێکی گروپی شاخەوانی گۆیژە هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز ئالان شێخ ئەنوەر بەڵخەیی
تیمێکی گروپی شاخەوانی ئاسۆس بە ڕێبەری کاک حاجی نامی
تیمێکی شاخەوانی لە شاری ڕانیە
تیمێکی گروپی شاخەوانی لە شاری کەلار
پۆلێک هاوڕێیانی شاخەوانی هەولێر
کۆمەڵێک هاوڕێی تر کە خۆشحاڵ بووین بە دیداریان.