بە تۆمەتی زیادەڕەوی دوو هـاوڵاتی لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون دەستگیرکران
(0) /
زایەڵە - بە تۆمەتی زیادەڕەوی دوو هـاوڵاتی لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون دەستگیرکران.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بنکەی پۆلیسى دارستان و ژینگەى پیرەمەگرون بۆ سنوری گوندى ( حەسەن تەپە) توانیان ( ٢ ) هاوڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوون کەیەکێکیان خاوەنی ئامێری بیرەکەیەو ئەوی تریان خاوەنی زەویەکەیە ، هاوکات دەستیان گرت بەسەر ( ١ ) ئامێری بیرهەڵکەندن لەجۆری بەرینەی کارەبایی و ( ١ ) تراکتۆر و ( ٤ ) بۆری و ( ١ ) دەمە بەرینەی هەڵکەندن .
پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: