ناوچەیەکی هەرێم بۆردومانکرا و قوربانی هەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە بۆردومان تورکیا


Apr 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - رێکخراوی سی پی تی بڵاویکردەوە، شەوی رابردو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی ناودارۆکیان لە سنوری برادۆست کردوە.
 
دەشڵێت، دوای بۆردومانکردنی ناوچەکە، هاوڵاتیەک بێسەروشوێن بوە و ئەم بەیانیە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە دەرکەوتوە بەهۆی بۆردومانەکەوە شەهید بوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە قوربانییەکە ناوی (سەروەر قادر ڕەشکۆ)یە، تەمەنی 46 ساڵە و خەڵکی گوندی شێخ ڕەشە لە قەزای سیدەکان و پیشەی پێشمەرگەیە.
 
کامەران کەریم