روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی كارەباوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە و دەشڵێت، ئەگەر هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێبكاتەوە وەزارەتی كارەبا لە كەمتر لە 24 كاتژمێر بارودۆخی كارەبا ئاساییدەكاتەوە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە و ئەگەر هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێبكاتەوە، وەزارەتی كارەبا لە كەمتر لە 24 كاتژمێر بارودۆخی كارەبا ئاساییدەكاتەوە.
دەشڵێت، بە هەوڵ و رێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری كارەبا توانرا لە كاتی هێرشە درۆنییەكە سیستمی كارەبا لە كوژاندنەوەی گشتی بپارێزرێت و وێستگە و محاویلەكانی كارەبا لە سووتان و تێكچوون بپارێزرێت.
کامەران کەریم