نێچیرڤان بارزانی: ئەو سەردانە بەردەوامی‌ تێڕوانینی‌ هەرێمی‌ کوردستانە بۆ کردنەوەی‌ دەرگای‌ دیالۆگ لە نێوان بەغدا و هەولێر

(0) / / عراق / زایەڵە بارزانی خەمیس


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە بەغدا لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی‌ حزبی سیاده‌ کۆبوەوەو رایگه‌یاند: سەردانەكه‌ی بۆ به‌غدا مانای بەردەوامیدانە بە تێڕوانینی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ کردنەوەی‌ دەرگای‌ دیالۆگ لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ گەیشتن بەچارەسەری‌ سەرجەم  کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
 
نوسینگەی‌ رۆژنامەوانیی  خه‌میس خه‌نجه‌ر، سەرۆکی‌ حزبی سیاده‌ لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی‌ بەوەداوە کە چەند دۆسیەیەکی‌ سیاسییان تاوتوێ کردوە، لە پێش هەموویانەوە پڕکردنەوەی‌ پۆستی‌ سەرۆکی‌ پەرلەمان کە لە زیاتر لە پێنج مانگە بە چۆڵی‌ ماوەتەوە.
 
 راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "نێچیرڤان بارزانی‌ بە خەمیس خەنجەری‌ وتووە، ئەو سەردانە بەردەوامی‌ تێڕوانینی‌ هەرێمی‌ کوردستانە بۆ کردنەوەی‌ دەرگای‌ دیالۆگ لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ گەیشتن بەچارەسەری‌ سەرجەم  کێشە هەڵپەسێردراوەکانی‌ نێوانیان."
 
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك راگەیه‌ندراوەکە ئاماژه‌ی پێداوه‌، خەمیس خەنجەر-یش بە نێچیرڤان بارزانی‌ وتوە: "برایان لەهەرێمی‌ کورستان پایەیەکی‌ بنەڕەتی‌ پرۆسەی‌ سیاسین" و دۆزینەوەی‌ داڕشتەیەک بۆ لێکتێگەشتنی‌ هاوبەش لە نێوان لایەنەکان دەستکەوتەکانی‌ حکومەتی‌ محەمەد شیاع سودانی‌ زیاد دەکات و وڵات لە سەقامگیری‌ نزیک دەکاتەوە.
 
لە 27ی‌ نیسانەوەی‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە بەغدایەو بەشداریی‌ کۆبونەوەی‌ هاوپەیمانی‌ ئیداره‌ی ده‌وله‌تی کرد، دواتریش لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ داوەری‌ عێراق و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق كۆبوه‌وه‌.