تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کچانی ئێرانی پلەی پاڵەوانێتی (کافا)ی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کچانی ئێرانی بە 4 سەرکەفتن و 1 بەرانبەری لە تورنۆمێنتی کافا ، پلەی پاڵەوانێتی ئەو پێشبڕکێیانەیان بەدەست هێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، دواین دیداری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کچانی تەمەن خوار 18 ساڵی ئێران بەرانبەر بە قرقیزستان لە تورنۆمێنتی کافادا بە ئاکامی 1 بەر 1 کۆتایی پێهات.

تیپی نیشتمانی کچانی ئێرانی بە سەرکەفتن بەرانبەر بە ئوزبەکستان، تاجیکستان، تورکەمەنستان و بە ئاکامی بەرانبەر لەگەڵ قێرقیزستان ئەوا پلەی پاڵەوانێتی تورنۆمێنتی کافای بەدەست هێنا.

کەژاڵ حەمیدی