ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو دووکان کوردستان


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا رێژەی ئاو لە بەنداوەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪ و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەرزتر بووەتەوە.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، لە ماوەی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا لە دوکان ٥٣٦ ملم باران باریوە و لە دەربەندیخان نزیکەی ٩٠٠ ملم باران باریوە.

دەشڵێت، لەمساڵدا بڕێکی باش باران باریوە بەڵام بەنداوی دوکان پێویستی بە نزیکەی ٤٨٪ ئاوی دیکە هەیە تاوەکو بە تەواوی پڕ ببێت.

سەبارەت بە سوود وەرگرتن لە بەنداوەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا باسی لەوە کرد، لەکاتێکدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەرز بێت لەتوانایدایە ٤٠٠ مێگاوات کارەبای لێوە بەرهەمبهێنرێت کە دەکاتە رێژەی ١٠٪.

کامەران کەریم