فرستاپن: پێشنیاری 250 ملیۆن یۆرۆیی مێرسێدس، ڕازیم ناکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ مەکس فرستاپن، شوفێری هولەندی ڕێدبوولی ئوتریش شروڤە دەکات کە چ هۆکارگەلێک بۆ هەڵبژاردنی تیپ گرنگە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕسینگ نیوز، مەکس فرستاپن کە وەکوو یەکێک لە جێنشینەکانی لوئیس همیلتۆن لە تیپی مێرسێدسدا دێتە ئەژمار، گوتی: لە ئێستادا داهاتووی من لەگەڵ ڕێدبوولدایە، تەنانەت ئەگەر مێرسێدس پێشنیاری 250 ملیۆن یۆرۆیم بداتێ، قەت نابێتە هۆکارێک بۆ هەڵبژاردن، لەبەر ئەوەی من لە داهاتی ئێستاکەم ڕازیم.

پاڵەوانی سێ وەرزی پەیتاپەیتای فڕمووڵی یەک گوتیشی: گرنگترین شت بۆ من ئاستی تیپ و ئوتۆمبێلە، (توتو ڤوڵف) سەرۆکی تیپی مێرسێدێس بێنزیش ئاگاداری ئەم ڕاستییەیە.

مەکس فرستاپن لە کۆتاییدا گوتی: لە ژیان و لە وەرزشدا قەت ناتوانن لە پێشەوە بزانن چ ڕوو ئەدات، چ کەس دەزانێت لە ساڵی 2026دا چ تیپێک باشترینە؟ بەڵام من بیر لەوە ناکەمەو و بیر و هزری خۆمم لەسەر ئێستاکە کۆ کردۆتەوە و دەمەوێت ئەوساڵ و ساڵی داهاتوویش سەرکەفم.

کەژاڵ حەمیدی