هاتووچۆ هۆشداری بە شۆفێران دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە شۆفێر کوردستان سلێمانی


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ساختەكردن و دەستکاری کردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل سزای توندی لەسەرە .

هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، تیمەکانی هاتووچۆ هەستان بەدەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆکەی ساختە کردبوو، ئێستا لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتن ڕاگیراوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، کە بەهیچ جۆرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نەکەن و تابلۆی ساختەبەکار نەهێنن، چونکە لە ڕووی یاساوە ساختە کردن (تزویر)کردنی تابلۆ بە تاوان هەژمار دەکرێت و ڕووبەڕوی دادگا دەکرێنەوە و سزای توندی لەسەرە.

کامەران کەریم