نوێترین لێدوانی ئاوات شێخ جەناب لەبارەی مووچەی مانگی چوار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی دواكەوتنی مووچەی مانگی نیسان رایگەیاندووە، هەموو رێكارەكان كە لەسەر وەزارەتەكەیان بووە جێبەجێ كراون، چاوەڕاون دەكەن دوای تەواوبوونی رێكارەكان مووچە بنێرێت.

دەشڵێت، بانكی تی بی ئای، بەپێی مەرج و رێنوێنییەكانی بانكی ناوەندی فیدراڵی عێراق، بەشدارە لە پرۆژەی (هەژماری من).

ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ، شاندێكی بانكی بازرگانی عێراق(تی بی ئای) سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ تیمی پرۆژەی هەژماری من كۆ ببێتەوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نزیكەی ساڵێكە دەستی كردووە، بە بەبانكیكردنی مووچەخۆران، لە ئێستا زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر بە بانكی كراون، زیاتر لە 200 هەزار كارتی بانكی دراوەتەوە بە مووچەخۆران.

کامەران کەریم