بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانەوە 13 کەس بریندار بون
(0) /
زایەڵە - تەندروستیی کەرکوك :بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی کەرکوك، 13 کەس بریندار بوون.
ئەو حاڵەتانەى تۆمارکراون، لە چەند گەڕەکێکى شارەکە رویانداوە و بەشێکى زۆرى قوربانییەکانیش منداڵ.
ئەو کەسانەى بەهۆى پەلامارى سەگەوە بریندار بون، بەمەبەستى چارەسەرکردن ڕەوانەى نەخۆشخانەى ئازادى کراون و سەرجەمیان رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە،لە شارى کەرکوک بەهۆى تەرخاننەکردنى بودجەى پێویستەوە بۆ تەواوکردنى پررۆژەى شێڵتەرى سەگە بێلانەکان، زۆرینەى سەگەکان لەناو سەنتەر و گەڕەکەکانى شاردا بڵاوبونەتەوە و ئەمەش مەترسیی لەسەر هاوڵاتییان و بەتایبەت منداڵان دروست کردوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: