دەزگای میدیایی زایەڵە بەدواداچون دەکات سەبارەت بەهاتنی زیارەتکاران و کاریگەری کلتوری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان

(0) / / راپورت / زایەڵە ئەربەعین ماتەمینی ئیمام حسێن


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ساڵانە لەیادی شەهید کردنی ئیمام حسێن و یارانی ژمارەیەکی  زۆر زیارەتکاران بەمەبەستی بەشداریکردن لەویادە لەمەرزەکانی هەرێمی کوردستانەوە دێن و سەردانی کەربەلا دەکەن، شارەزایان پێیان وایە هاتنی ئەم جۆرە لەزیارەتکاران کاریگەری کلتوری و کۆمەڵایەتی و ئابوری دەبێت.

علی تالب غەفور یەکێک لەسەرپەرشتیارانی مەوکیب لە خانەقین لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، مەرزی مەنزرییە دەکەوێتە نێوان عێراق- ئێران  ڕۆژانی سەرەتای هاتنی زیارەتکارانی ئیمام حسێن 10 تاوەکو 20 هەزار کەس دەهاتنە ناوەوە، بەڵام لە سێ ڕۆژی بەدواوە ڕۆژانە 70 هەزار کەس دێنە ناوەوە، تاوەکو دە ڕۆژی دیکە بگاتە ڕۆژی 100 هەزارکەس . ساڵانی ڕابردوو مەواکیب کەمبوو،10 تاوەکو 12 مەوکیب هەبوو، بەڵام ئەمساڵ لەخودی خانەقین و خودی مەنزرییە 35 تاوەکو 40 مەوکیب هەیە خزمەت دەکەن، ئەم مەوکیبانە هەموویان سەربەخۆن بەپارەی خۆیان خزمەت دەکەن بە ئێرانیەکان تاوەکو ئێستا نیو ملیۆن زائیر زیاتر بێنە ناو عێراق.

وتیشی، بۆ خانەقین سودی  ئابوری نیە، چونکە لەمەرزی مەنزرییە یەکسەر سواردەبن بەرەو بەغداد بەڕێ دەکەون ،یان بەرەو سامەڕا یان ڕاستەوخۆبەرەو کەربەلاو نەجەف، خەڵکی خانەقین بەم؟کەرنەڤاڵە دڵخۆشن، چونکە خزمەتی ئیمام حسێن بەکارێکی شەرەفمەندانەو کارێکی سەربەرز بۆخۆیان دادەنێن.


لەلایەکی دیکەوە لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی  بۆ زایەڵە وتی، ئەو زیارەتکارانە بەسلێمانی دا تێدەپەڕن ولێرە نامێننەوە، بونی ئەم جۆرە لەمەراسیمانە کاریگەری باشی  هەیە لەڕووی کلتوری و کۆمەڵایەتیەوە، کاتێک دێنە ئێرە شارەزای شارو ناوچەکان دەبن، لەوانەیە گەڕانەوە بەشێوەی سەردانی تایبەت بێنەوە ئێرە.

وتیشی، کاتێک بەشوێنێکدا تێدەپەڕی دەبینیت ئەو جێگایە دڵگیرە ، مەرج نیە دابەزی، لەوانەیە کەسانێک هەبن بیر لەوە بکەنەوە سەردانی ئێرە بکەنەوە جارێکیتر.


هاوکات ئەبوبەکر حسێن ڕۆژنامەنوس لەقەزای سەیدسادق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لەمەرزی باشماخەوە ڕێگای چونە کەربەلا ونەجەف هەڵدەبژێرن بۆچلەی ئیمام حسین بۆژانەوەیەکی باشی ئابوریە بەوەی ئەوماوەیە کەدێنە ئەوسنورە هەلی کار بۆشۆفێران و خەڵکی دیکەی سنورەکە وەبۆ ئەوشوێنانەی پێیدا تیدەپەڕن درووست دەبێت.

وتیشی، هەتاوەکو گەشتیاری زیاتر بێت،تاوەکو کارئاسانی زیاتریان بۆبکرێت گەشتیاری زیاتر دێن، ئەمە وادەکات لایەنە ئابوریەکە گەشەی زیاتربکات، هەلیکار بۆناوچەکە زۆرتر بێت،کۆمەڵێک شوێنی پیرۆزی ئاینی دیکەش هەیە دەکرێ بەگەشتیاران بناسرێن بۆئەوەی لەداهاتودا لەکاتەکانی دیکە سەردانی بکەن کۆمەڵێک مەرقەدمان هەیە لەبەرزنجە لای پەیڕەوانی ئاینی شیعە جێگای پیرۆزە، ئەگەر  ئەم شوێنانەبەوان بناسرێنبەتایبەتی سەردانی ئەوناوچانە دەکەن، تیکەڵ بوونی ئەوان لەگەڵ خەڵکی ئێمە هەرچەندە ئاشنایەتیەکی کۆن و لەمێژینە هەیە ،ئەم تێکەڵاوبونە زیاتر وادەکات کەهاوسۆزی زیاتر لەنێوان هەردوولا زیاتر دروست ببێت.


محەمەد مەلا محمود تاوگۆزی مامۆستای ئاینی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لە بنەڕەتدا سەردانی کردنی گۆڕ وگۆڕستان بە مەبەستی بیرکردنەوە لە مردن و ژیانی پاشەڕۆژ، لە هەمان کاتدا بۆ بەجێهێنانی مافی برایەتی دینی و پیشاندانی ڕێز و وەفا بەرامبەر بە گەورە پیاوانی ئیسلام، کارێکی پیرۆز وویستراوە و فەرمانی پێ کراوە. دیارە ئەمەیش بە مەرج و ڕێکاری تایبەتیی خۆی، کە لە دەقەکانی شەریعەت و سەرچاوە فیقهییەکاندا باسی لێوەکراوە.

وتیشی، لە هەمان کاتدا ئێمە بڕوای تەواومان بەپێشەوایەتی و مەزڵومییەتی حەزرەتی حسێن  هەیە و، گشت پێشەوایانی پایەبەرزی دیکەی ئال و بەیت لەلامان خۆشویستن وشوێنکەوتنیشیان بە بەشێک لە دین و باوەڕ داناوە.

هەربەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە تیمی ڕاگەیاندنی دەزگای میدیایی زایەڵە لەئەنجامی بەدادواداچونی بۆی دەرکەوت لەسنوری مەرزی باشماخ  ماوەی  زیاتر لەهەفتەیەکە زیارەتکارانی ئیمام حسێن ڕۆژانە 2 بۆ 3 هەزار زیارەتکار لەڕێگای ئەو مەرزەوە دێنە ناۆخاکی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئامادەکاریەکان بۆپێشوازی لەو زیارەتکارانە کراوە، دەبرێن بەرەو نشینگە، لەسەر  ئەرکی باڤڵ تاڵەبانی  پاس  دابین کراوە دەگوازرێنەوە بۆ تەکییەی کەسنەزانی لەسلێمانی.لەوێوە بەڕێ دەکرێن بۆ شوێنی دڵخوازیان بۆئەوەی بەشداری لەمەراسیمی چلەی شەهید ئیمام حسێن و هاوڕێیانی  بکەن.

کامەران کەریم