هاونیشتیمانیان لەسەر دیاردەی بیکاری و کاریگەری لەسەر بژێوی تاک بۆ دەزگای میدیایی زایەڵە دەدوێن
(0) /
زایەڵە - بێکاری دیاردەیەکی ئابوورییە کە بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ گەشەکردنی پیشەسازی دەستی بە دەرکەوتن کرد، چونکە بێکاری لە کۆمەڵگا گوندنشینە نەریتییەکان ھیچ واتایەکی نەبوو.
بەپێی ڕێکخراوی نێونەتەوەییی کار، بێکار ھەموو کەسێکە کە توانای کارکردنی ھەیە و ئامادەیە کار بکات، و بەدوایدا دەگەڕێت، بەڵام کاری بۆ نادۆزرێتەوە. لە ڕێگەی ئەم پێناسەیەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ھەموو کەسێک کە کار ناکات بێکار نییە، خوێندکاران، کەمئەندامان، بەساڵاچووان، خانەنشینەکان، و ئەوانەی ھیوایان لەدەستداوە بۆدۆزینەوەی،کار،خاوەنکارەکاتییەکان، و ئەوانەی کە پێویستیان بە کار نییە بە بێکار ناژمێردرێن.
لوقمان محەمەد
لەوبارەیەوە لوقمان محەمەد خاوەن بڕوانامەی ماستەر لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە وتی، بێکاری لەسادەترین پێناسەدا بێکاری ھەرکەسێکە کە توانای کارکردنی ھەبێت و ئامادەبێت کار بکات و بە دوایدا بگەڕێت، بەڵام کاری بۆ نادۆزرێتەوە) بەم پێیە ھەموو ئەوانەی کار ناکەن بێکار نین، چونکە لە بنەڕەتدا دەرفەتی کاتی کارکردنیان نیە لە چەشنی خوێندکاران، کەمئەندامان، بەساڵاچووان، خانەنشینەکان . کارو ژیان دوانەیەکی پێکەوەیین و تەواوکاری یەکترن کاتێک بمانەوێت ژیان مانای هەبێت و تاکەکان خاوەن بوونی کرداری خۆیان بن، بۆیە هەموو ئەو ئاین و فەلسەفانەی باس و شرۆڤەی ژیانیان کردووە سەنگ و قورسایی زۆریان لەسەر کار و خاوەن کار کردووە و بە هۆکاری گەشەی تاک و کۆمەڵگایان زانیوە بە پێچەوانەشەوە نەبوونیان بەسەرچاوەی زۆرێک لە کێشەو گرفتەکان بینیوە کە دواجار سەردەکێشێت بۆ گرفتە کۆمەڵایەتییەکان و لەوێشەوە ئارامی کۆمەڵگا دەکەوێتە مەترسی بەپێی زۆرێک لە توێژینەوەکان هەرکاتێک ڕێژەی ئەم گرفتە لە٥٪ ی تێپەڕاند واتە گرفتەکە گەورەیەو پێویستی بە پلان و نەخشەی ژیرانەی زانستی هەیە تاوەکو چارەسەر بکرێت.
وتیشی، ئەم بابەتە زیاتر زادەی پاش شۆڕشی پیشەسازی و دونیای کارگەو گەشەکردنە پیشەسازییەکانە و زیاتر لە جۆرێکی هەیە کە بێکاری (ئاشکرا و شاراوەن) زیاتر هۆکارەکانیشی بۆ (شەڕو ناسەقامگیری دۆخی سیاسی، دواکەوتویی گەشەو پلانی ئابووری و دامەزراوەی زاستی، بێ متمانەیی) دۆخێکی لەم جۆرەش بێگومان لێکەوتەی جۆراوجۆری (کۆمەڵایەتی ، دەرونی، سیاسی، ئابووری) لێدەکەوێتەوە. بۆیە ناسەقامگیری یەکێک لە سیما دیارەکانی ئەو کۆمەڵگایانەیە کە ڕێژەی بێکاریان زۆرە و پلانی زانستیشیان بۆ چارەیەرکردنی نییە.
کەریم محەمەد
لەلایەکی دیکەوە کەریم محەمەد مامۆستا لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە وتی،کار یان پیشە یەکێکە لەبنەماگرنگەکانی بەدەست خستنی بژێوی ژیان ، سەرقاڵبوونی تاکە بەوئەرکەی لەسەرشانیەتی بەئامانجی ئەوەی بژێوی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی بەدەست بهێینێت .
وتیشی، ئەو وڵاتانەی باروودۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی یان ناسەقام گیرو ناجێگیرە ئەوادەبێتەهۆی درووست بوونی بێ کاری یاخوود نەبوونی ئیش و کار دەرئەنجامی ئەمەش پشێوی کۆمەڵایەتی و چەندین دەرهاویشتە بەدوای خۆی دا دەهێنێت لەوانە تاوان و کوشتن و لادانی کۆمەڵایەتی وزۆرجاریش(جیابوونەوە - طلاق واتە لێک ترازانی خێزانی ئەم دۆسێ یانە بەڕوونی لەدادگاکان و زیندانەکان هەستی پێ دەکرێت . کاتێک لەوڵاتێک دا بێ کاری هەبوو حکومەت نەیتوانی لەڕێگای حکومی وکەرتی تایبەت و هەلی خزمەت کردن و پڕۆژەی دروست کردنی هەلی کار بڕەخسێنێت ، ئەوا بێ گومان دەبێتەهۆی خراپ بوونی دۆخی ژیان خەڵک و بژێوی ژیانی تاک بەرەوخراتر دەبات . قەبارەی بێ کاری ڕوو لەهەڵکشان دەکات و سەرئەنجام ڕەنگە ببێتە هۆی تەقیینەوەیەکی جەماوەری و کۆمەڵایەتی و ئاسۆی ژیان بەرەوخراپتر ببات . لەزۆربەی وڵاتانی پێشکەوتودا گرنگی بە توانا و داهێنانی تاک ئەکرێتەوە لەهەموو بوارەکاندا و لەم ڕێگەیەوە چەندین پڕۆژەو هەلی کاریان بۆدەڕخسێنن ئەمەش ئەبێتەهۆی بەدەست خستنی هەلی کار لەم ڕێگەیەوە هەلی کار دەڕەخسێت و ئابووری وڵاتیش بەرەو پێشەوە دەچێ .
کاوە کەریم
لەهەمان کاتدا کاوە کەریم خوێندکاری زانکۆ بەشی گەشەپێدانی مرۆی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە وتی، کەسی بـێکار کەلە تـــەمەنی کـــارکردنیدا بێت و ئارەزووی کـــارکردنی هەبێت و بەدوای کـــارکردندا بگـــەڕێت ، بــەو کـــرێیەییەی لەکـــاتی کارکردندا وەریدەگـرێت پێی ڕازییە ، بەڵام کاری دەست نەکەوێت . بێکاری یەکێکە لەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی کە لە کۆنەوە تا ئــێستا بەرۆکی کـــۆمەڵگای گـــرتووە . کە زۆرجـــار بـوەتە مــەترسی لەسەر ئــارامی و ئــاسایش و ئایندەی ووڵاتان و هـــەرێمیش بەدەر نیە لەم کێشەیە . دەتوانین بڵێین لە دوای ڕاپەڕینەوە بە بەردەوامی ڕێژەی بێکاری لە هەڵکشان بوە ،
دیاردەی بێکاری لە هەرێم بووەتە کێــشەیەکی بەردەوام و بەڵایەکی کەرتی ئابوری و کۆمەڵایەتیش ، کە کاری کردوەتە سەر تـــوانا مرۆییەکان و دەرفـــەتی بەرەو پــێش چـــوونی گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی تاکی کۆمەڵگا .
وتیشی، هۆکارەکانی بێکاری ئەمانەن ،زیادبوونی ژمارەیەکی بێ شوماری دەرچوانی بواری خوێندن لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و فەرامۆش کردنیان لە لایەن دەوڵەتەوە هێنانی کرێکاری بیانی وکارکردنیان،بەکرێی،کەمترواهـــمالکردنی کـــرێکاری نـــاوخۆیی ،ئـــەمەش لەسودی،سەرمایەدارەچاوچنۆکەکانە .بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوان . وەدەرنانی کۆمپانیا ناوخۆییەکان بۆ شارەکانی عێراق . ناسەقامگیری لە ووڵات و پشێویی و شەڕ . دەتوانین بڵێین پێچەوانەی ئەم خاڵانە دەبێتە چارەسە تا تاک بتوانێت لە ڕێی کارکردنەوە بژێوی ژیانی دابین بکات .
کاوە کەریم ئەوەشی خستەڕوو،دەرئــەنجامی بێکاری وەک کێشەیەکی ئـــابوری هـــەژمار دەکرێت ، ڕەنگدانەوەی نەرێنی دەبێ لەسەر خێزان و دەروونی تاک و ئاشتی کۆمەڵایەتیش.
ڕێکەوت عومەر
لەلایەکی دیکەوە ڕێکەوت عومەر مامۆستای وانەبێژ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە وتی،زۆر بەداخەوە ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو كۆمەڵگە تووشی قەیرانی بێکاری بووە و بەشێوەیەکی راستەوخۆ و نا راستەخۆ لەناو كۆمەڵگەدا رەنگیداوەتەوە، كاریگەرییەكانی بە هەموو جۆرەكانیەوە لەناو خێزاندا چەكەرە دەكات و بەرجەستە دەبێت هەموو ئەندامانی خێزان بە گەورە و بچووكەوە پێوەی دەتلێنەوە و بەشێك لەو كاریگەرییە هەنووكەییانە رەنگدانەوەی خۆی دەبێت لەنزیک مەودا یاخود ئایندەیەکی دووردا و بەهۆیەوە توندوتیژی سەرهەڵدەدات، بۆیە گەورەترین هەنگاو ئەوەیە حکومەتی ھەرێم و لایەنانی پەیوەندیدار بەرەنگاری بێكاری ببنەوە و بتوانن چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزنەوە تا كۆمەڵگە هەڵنەوەشێتەوە و لێكترازن روونەدات.
وتیشی، من وەکو مامۆستایەکی وانەبێژ لەبەرئەوەی خێزاندارم و بژێوی خێزانێکم لەسەرە رۆژانە کاری دووەم دەکەم، هەرچەندە ئەو بڕە پارەیەی دەستم دەکەوێت بەشی هەموو پێداویستییەكانمان ناكات، بەڵام توانیومە تا رادەیەك رایەڵەی بكەم بۆ ئەوەی ئەندامانی خێزانەكەم لەیەک نەترازێت، چونكە دەزانم ئەگەر بێتوو بێکار بم نائارامی لەماڵماندا دروست دەبێت و کاریگەریی خراپی لەسەر باری دەروونی خۆم و خێزانم و خوشک و براکانم دەبێ بۆیە بە هەموو توانامەوە هەوڵدەدەم ئەو كارەی هەمە لە دەستی نەدەم بۆ ئەوەی بتوانم بژێوی و ئارامی خێزانەكەم رابگرم.ئامارەکان و ڕاپۆرتی دادگا و دادوەرە بەرێزەکان پێمان دەڵێن کەوا چەندان خێزان بەهۆی بێکارییەوە خێزانەکانیان هەڵوەشاوەتەوە . من وەک مامۆستا ڕێکەوت سەرەتای ژیانم كارێكی باشم هەبوو توانیم خێزان پێک بهێنم و بژێوی ماڵ و منداڵ و خێزانەكەم بە دەستبهێنم..
ڕونیشیکردەوە،بێكاری پەتایەكی گەورەیە
توێژەرانی كۆمەڵایەتی لەسەر بێكاری لە كۆمەڵگەدا دەڵێن، بێكاری یەكێكە لە پەتا كوشندەكانی ناو کۆمەڵگە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر تاک و خێزان و کۆمەڵگەش دەبێت بێكاری شیرازەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لەیەک دەترازێنێت ئەو بنەمایانەی کۆمەڵگەی لەسەر بونیاد نراوە هەڵدەوەشێنێت و کۆمەڵگە تێكدەچێت، بێكاری وادەکات تاكەكان پەنا ببەنە بەر بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکان وبەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگە لەبیر بکەن.پێویستە لەسەر حکومەت کەوا گرنگی بە ئابورییەكی تۆكمە بدات كە بتوانێت هەموو تاكەكان لەناو كۆمەڵگەدا لە كارە گونجاو و شایستەكاندا بخاتە كار بۆ ئەوەی بتوانێت پەتای بێكاری کەمبکاتەوە و بنەبڕی بكات.بەرزبوونەوەی ئاماری بێکاریی
رەوشی ژیان و بێكاری و هەژاری لە عیراق تا دێت ئامارەكانی بەرز دەبنەوە، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانان رێژەی هەژاریی بەرزبووەتەوە بۆ لە %21 و لە هەندێك پارێزگای عیراقیش رێژەكە بەرزترە و نزیكەی هەشت ملیۆن هاووڵاتی عیراقی رووبەڕووی برسیەتی بوونەتەوە، هەوڵەکانی حکومەتیش زۆر لاوازن بۆ رێگریکردن.ئامارەکانی وەزارەتی پلاندان دەریدەخات بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری زەنگێکی دیکەی مەترسیدارە بۆ عیراق، بەجۆرێک رێژەی هەژاری گەیشتووەتە لە %21 بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو رێژەکە لە %1 زیادیکردووە، ئەمەش بووەتە ھۆكاری قەیرانێكی دژوار لە عێراق و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت خەڵكی زیاتر رووبەڕووی برسییەتی دەبنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: