رێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی کارەبای تاسڵوجەو کارەبای سلێمانی دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سامانە سروشتییەکان تاسڵوجە کارەبای سلێمانی


Oct 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند: رێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی کارەبای تاسڵوجە و کارەبای سلێمانی دەکرێت.

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە: لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت.

 نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت.

 وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە. 

 داواكارين به زووترين كات رێگا بە گواستنەوەی سوتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاكو ئەم دوو ويستگەيه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
2024/10/31

کامەران کەریم