رێواز فایەق: هیواخوازم دادگای پێداچونەوە متمانەیی بەدەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەکاتەوە

(0)


Feb 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی سزادانی‌ رۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانانی‌ بادینان هیوای بە دادگای پێداچوونەوەیە و دەڵێت هیواخوازه ئەو دادگایە بێ متمانەیی بەدەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. رێواز فایەق لەكاردانەوەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر بەسزادانی‌ رۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانانی‌ بادینان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا رایگەیاندووە، "باوەڕی نەگۆڕم بەپرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان هەیە، بەڵام ئەوەی لەپەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بەدادگاییكردنی ئەمڕۆی بەندكراوانی بادینان، دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتییەكی قورس".

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندووە، "هیواخوازم ئەوان بێ متمانەیی بەدەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەكەنەوە".

ئەوەش دوای ئەوەی دێت ڕۆژی  سێشه‌ممه‌و دوای‌ دو ڕۆژ له‌دانیشتنی‌ دادگا، دادگای‌ 2ی‌ هه‌ولێر‌ سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی‌ به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانانی‌ بادینان ‌(شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم‌و هاریوان عیسا)دا سه‌پاندن.