پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: لە گرانبوونی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە، حکومەت نابێت تەماشاکار بێت
/
کردستان
/
زایەڵە
نرخی ئەمپێر
کارەبای موەلیدە
حکومەت
عومەر گوڵپی
زایەڵە - عومەر گوڵپی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە گرانبوونی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە، حکومەت نابێت تەماشاکار بێت.
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ، بۆ هەر ئەمپێرێکی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی شەش، بڕی (١٥,٠٠٠ تا ١٨,٠٠٠) دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، لە دۆخێکی لەمجۆرە حکومەت نابێت تەماشاکار بێت، ئەتوانێت نەوتی خاو بداتە پاڵاوگەکان، لە بەرهەمی گازوایلەکەی بە نرخی گونجاو پشتیوانی خاوەن موەلیدە ئەهلیەکان بکات و پاشان پابەندیان بکات بە نرخێکی گونجاوی دیاریکراو بۆ هەر ئەمپێرێک بەجۆرێک نەبێتە بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان.
وتیشی، بە نووسراوی فەرمی داوامان کرد وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، ڕوونکردنەوە بدات لەسەر پێنەدانو پشتگیرینەکردنی موەلیدە ئەهلیەکان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: