عێراق لەبارەی خەرجکردنی بڕەپارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری دا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پارە بودجە گەنم


Oct 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 45 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی داوە کە 20 ملیاری بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، 15 ملیاری بۆ هەولێر و 10 ملیاریشی بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆکە.

 سبەی رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە دەستپێدەکەن و ئەگەر گرفت دروست نەبێت، ئەوا لە ماوەی سێ ڕۆژدا پارەکە وەردەگرن و دواتر بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەن.

 لەدوای ناردنی ئەم پارەیە جوتیارانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بڕی 110 ملیار دیناریان لە پارەی گەنمی ئەمساڵ دەمێنێت کە وەری بگرن.

کامەران کەریم