فراکسیۆنی کۆمەڵ: بریاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ هه‌ولێر بۆ سزادانی‌ چالاكوانانی‌ بادینان بەکارهێنانی یاسا و دادگایه‌ بۆ مەرامی سیاسیی ‌و حزبیی

(0)


Feb 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بریاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ هه‌ولێر بۆ سزادانی‌ رۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانانی‌ بادینان بەکارهێنانی یاساو دادگایه‌ بۆ مەرامی سیاسیی‌و حزبیی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان لەبارەی حکومی شەش ساڵ زیندان بۆ چالاکوانانی بادینان ڕایگەیاند:

ئێمە نیگەرانین لەم دۆخە و بە بەکارهێنانی یاسا و دادگای دەزانین بۆ مەرامی سیاسیی و حزبیی، هاوکات پێشمانوایە ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەوڵێکە بۆ سەرکوتکردن و بێدەنگکردنی هاونیشتمانیان بەتایبەتیش لە سنوری پارێزگای‌ دهۆک.

هەروەها لەم ڕووداوانەدا پەرلەمانی کوردستان بە کەمتەرخەم دەزانین لە ئاستی بێدەنگبوونیدا کە لێدەگەڕێ مافی ئەو ڕۆژنامەنوس و مامۆستا و چالاکە مەدەنیانەی بادینان پێشێل بکرێت و بەو ئاسانییە تۆمەتیان بەسەردا بسەپێندرێت کە پرۆسەیەکدا کە تۆمەتبارکردنیان ناساییەو بوونەتە قوربانی‌ ستەمی‌ پرۆسەی‌ دادوەریی‌.

لە هەمان کاتدا پێمان وایە ئەم سزادانە پێچەوانەی‌ بنەماکانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و بنەمای‌ یٔازادییەکان‌و پڕەنسیپ‌و ئامانجەکانی‌‌ ڕاپەڕینی‌ بەهاری‌ ساڵی‌ ١٩٩١ی‌ خەڵکی‌ کوردستانە لە پێناو ئازادی‌‌و ئازادی‌ سیاسی‌‌، و دەرئەنجامی‌ خراپیشی‌ دەبێت لەسەر ئاشتی‌ کۆمەڵایەتی‌‌و ژیانی‌ فرەیی‌ لە کوردستان .

بۆیە داواکارین دادگای‌ پیاچوونەوەی‌ هەولێر چاو بەم بڕیارەدا بخشێنێتەوەو ماف بۆ مافخوراوان بگەڕێنێتەوەو‌ خەڵکی‌ کوردستان دڵنیابکاتەوە کە خەڵک لەسەر دەربڕینی‌ بیرو بۆچوون‌و کاری‌ رۆژنامەوانی‌‌و ناڕەزایی‌ دەربڕین سزا نادرێت."