هێزەكانی سەرایا قودس موشەكبارانی چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی زایۆنیستەکان دەکەن
/
جهان
/
zayeLe
زایەڵە
فەڵەستین
زایۆنیستی
ئیسرائیل
سەرایا قودس
زایەڵە – لە وەڵام بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە، هێزەكانی سەرایا قودس موشەكبارانی چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی زایۆنیستەکان دەکەن.
هێزەكانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی بۆردومانی چەند ناوچەیەكی كەرتی غەزەیان لە فەڵەستین كرد، کە تێیدا ١٠ هاوڵاتی شەهید و ٥٥ی تریش بریندار بوون، لە وەڵامدا هێزەكانی سەرایا قودس موشەكبارانی چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی زایۆنیستەکانیان كرد.
كەناڵی جەزیرە، بڵاوی کردەوە، هێزەكانی سەرایا قودس هەینی شەو وەك تۆڵە سەندنەوە لە تیرۆركردنی "تەیسیر جەعبەری" یەكێك لە فەرماندە باڵا سەربازییەكانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، 100 موشەكیان ئاڕاستەی تەلئەبیب و شاروشارۆچكەكانی ڕژێمی ئیسرائیل كرد.
تێبينيێك بنێرە: