پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەبووبەکر جاف

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئەبوبەکر جاف هەرێمی کوردستان


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری ئەبووبەکر جاف، نووسەری دیاری کورد دەکات.
درەنگی شەوی رابردوو ئەبووبەکر جاف لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆچی دواییکرد.
ئەبووبەکر حەسەن، ناسراو بە بەکر جاف، ساڵی 1976 لە گوندی کوردەمیر لە گەرمیان لەدایکبووە.
لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا باوکی و چەند کەسێکی دیکەی نزیکەی بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی هەبووە و لە فەرەنساش ماستەری لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە.
خاوەنی چەندین کتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوە.