مه‌سرور بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر رێزگرتن له‌ سیسته‌می دادوه‌ریی ده‌كاته‌وه‌

(0)


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  لە پەیامێکیدا داوای ڕێزگرتنی هەموو لایەک لە سیستەمی دادوەری هەرێم دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، رێز له‌ سیسته‌می دادوه‌ری بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ سه‌ربه‌خۆیی و دوور له‌ ده‌ستوه‌ردان كاره‌كانی رایی بكات.

ئه‌م گوتانه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "داوا لە هەموو لایەك دەکەم کە رێز لە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان بگرن بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ دەستوەردان کارەکانی ئەنجام بدات".