پاش وەڵامەکەی ئێران بە یەکێتی ئەورووپا؛ ئیسرائیل گوشارەکانی لەسەر ئەمریکا زیاتر دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل ئێران یۆرانیۆم ئەمریکا ڤییەنا


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – میدیای فەرمی ئیسرائیل ڕایگەیاند پاش وەڵامدانەوەی ئێران بە دەقی پێشنیارکراوی یەکێتی ئەورووپا هاوپێوەند بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەرپرسانی ئیسرائیلی گوشارەکانیان لە سەر واشنتۆن زیاتر کردووە.
عەرەبی جەدید بڵاوی کردەوە؛ ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی کە ئەمریکا لە بەرانبەر داواکارییەکانی ئێران هاوپێوەند بە چاودێری و پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و زیاتر کردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم پاشەکشێ بکات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئیسرائیل لە پێوەندییەکی توند و توڵی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ ئەمریکایە بۆ ئەوەی هەستیارییەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لەبەرچاو بگیردرێت و لە بەرانبەر تاراندا پاشەکشە نەکات.
لەم چوارچێوەیەدا یالان حولاتا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل پێوەندی بە جیک سولیوان هاوتا ئەمریکییەکەی کردووە.