ئایەتوڵڵا خامنەیی: پیلانگێڕیی بۆ شەڕی نێوان سونە و شیعە، سیاسەتی ئەمریکایە / ئێران دەستوەردانی لە وڵاتانی دیکەدا نییە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمریکا


Sep 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئیستیفزاز و پیلانگێڕیی بۆ شەڕی نێوان شیعە و سونە، عەرەب و عەجەم، شیعە و شیعە و سونە و سونە کە ئێستاکە لە هەندێ وڵاتدا دەبینرێت، سیاسەتی شەیتانی گەورە واتا ئەمریکایە کە دەبێ لەبەرانبەریدا هۆشیاری بین.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا)، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە شوێنکەوتوانی ئالی بەیت و شیعەکانی جیهان ئەو شانازیەیان هەیە کە لە حکومەتی ئیسلامیدا لە بەرانبەر ئەژدیهای حەوت سەری سیستەمی سوڵتە، وەستاون و بە دانپیانانی موستەکبیرەکان، زۆرێک لە نەخشەکانی ئەوانیان توشی شکست کردووە.
 ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (شەممە) لە دیدار لەگەڵ کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئالی بەیت (ع) و میوانانی حەوتەمین کۆنگرەی ئەم کۆمەڵەیە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامی وەکوو ئاڵاهەڵگری ئالی بەیت لە بەرانبەر سیستەمی سوڵتە، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە هیچ هێڵێکی مەزەبی، ئیتنیکی، تائیفی و ڕەگەزیی، حەقیقی نییە و ئەوەی هێڵی جیاکەرەوەیە سنووردانان لە نێوان جیهانی ئیسلام لەگەڵ جیهانی کوفر و ئیستیکبارە.
هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پشتگیریی لە فەڵەستین سیاسەتی نەگوڕی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن ئیمام خومەینی دیاری کرا و کۆماری ئیسلامی لە داهاتووشدا پابەندی دەبێت.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هاندانی گەلانی دیکە بۆ وەستانەوە لەبەرانبەر زۆربێژییەکانی بە هۆکاری تووڕەیی سیستەمی سوڵتە و نەیارێتییان گەڕاندەوە و وتی: پووچەڵ کردنەوەی پیلان و تاوانەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی جۆربەجۆر کە داعش یەکێک لەوانە بوو، بۆتە هۆی پڕوپاگەندەی توند و بەرفرەی ترسنادن لە ئیسلام و شیعە و تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستوەردانی لە وڵاتانی دیکەدا نییە و هۆکاری تۆمەتبار کردنی بەوە، ناتوانی نەیاران لە بەرانبەر پێشکەوتنەکانی حکومەتی ئیسلامییە.